شارەزایانی بواری تەندروستیی ڕێگە چارەیەکی ئاسان و سادە بۆ باشتربوونی کوالێتی خەو ئاشکرا دەکەن و مۆز بە بژاردەیەکی باش دادەنێن بۆ خەوێکی ئاسوودە.
زۆر کەس بەهۆی خراپی کوالێتی خەوەوە دەناڵێنن، بەهۆیەوە زۆرێکیان پەنا بۆ بەکارهێنانی دەرمان و چەند جۆرە چارەسەرێکی دیکە دەبەن، کەچی پسپۆڕانی بوای تەندروستیی چارەسەرێکی سادە و ئاسان پێشنیار دەکەن.
شارەزایانی تەندروستیی هۆشداری لە خواردنی چپس و قاوە و ساردەمەنی دەدەن، کە نابێت پێش خەوتن بخورێن، چونکە کاریگەریی نەرێنی لەسەر جەستە دروست دەکات.
پسپۆڕانی تەندروستیی مۆز وەک بژاردەیەکی باش سەیری دەکەن، دەشڵێن هەرچەندە لەزۆرێک لە کەسان بەیانیان ئەم میوەیە زیاتر دەخۆن، بەڵام بەهۆی ڕێژەی بەرزی مەگنیسیۆمەکەی بژاردەیەکی باش دەبێت کە شەوان پێش نووستن بخۆرێت.
مۆز ڕێژەیەکی بەرزی مەگنیسیۆمی تێدایە، کە یارمەتی ئارامکردنەوەی ماسولکەکان و ئارامکردنەوەی جەستە دەدات، یارمەتیدەر دەبێت بۆ ئەوەی خەوێکی ئارام و قووڵ بەدەست بهێنیت.