تووشبووانی تالاسیما لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان داوای وەرگرتنی زەوی دەکەن، وەزارەتی کاریش دەڵێت: نووسراومان ئاراستەی وەزارەتی شارەوانی کردووە.
17 ساڵ پێش ئێستا لە کۆی سێ هەزار و 519 تووشبووی تالاسیما 775 یان بە چەند وەجبەیەک زەوییان وەرگرتووە، ئەوانە کە ماون دەیانەوێ لەگەڵ فەرمانبەران و خانەنشینان زەوی بۆ ئەوانیش دابین بکرێت.
ئاریان ئەحمەد، وتەبێژی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی دەڵێت ، "دوو نووسراومان ئاڕاستەی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار کردووە، داواکاریمان ئەوەبووە نەک تەنیا تووشبووانی تالاسیما پرۆسەی دابەشکردنی زەوی سەرجەم خاوەن پێداویستییەکانی هەرێمی کوردستان بگرێتەوە."
سێ هەزار و 519 تووشبووی تالاسیما لە هەرێمی کوردستان بەمشێوەیە بەسەر پارێزگاکاندا دابەش دەبن:-
هەولێر: هەزار و 200 تووشبوو، 90 خانەوادە زەوییان پێدراوە.
سلێمانی و هەڵەبجە: سێ هەزار و 389 کەس، 360 کەس زەوییان وەرگرتووە.
دهۆک: 930 تووشبوو لە کۆمەڵەکان تۆمارکراون، 326 کەس زەوییان وەرگرتووە.