بەپێی توێژینەوەیەکی نوێ دەرمانی گاباپێنتین کە بۆ چارەسەریی حاڵەتەکانی ئازاری درێژخایەن بەکاردێت، ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشیی بیرچوونەوە زیاد دەکات.

 

 لە توێژینەوەکەدا تیمێکی توێژەرانی زانکۆی کەیس وێستەرن ڕیزێرڤی ئەمریکا تۆماری تەندروستیی زیاتر لە 26 هەزار نەخۆشیان شی کردووەتەوە کە لەنێوان ساڵانی 2004 تا 2024  بۆ چارەسەرکردنی ئازاری درێژخایەنی سووک دەرمانی گاباپێنتینیان بەکارهێناوە. دەرکەوتووە ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشیی بیرچوونەوە بە ڕێژەی 29% زیادی کردووە.

 توێژینەوەکە دەریدەخات گاباپێنتین مەترسیی تووشبوون بە لاوازیی مەعریفیی سووک"MCI"، کە حاڵەتێکە هەندێکجار بە پێشەنگی نەخۆشیی بیرچوونەوە دادەنرێت بە ڕێژەی 85% زیاد دەکات.

هەرچەندە تووشبوون بە نەخۆشیی بیرچوونەوە بە هۆکاری گاباپێنتین لە هەموو تەمەنەکاندا دەستنیشانکراوە، بەڵام کاریگەرییەکەی زیاتر لەسەر تەمەنی 35-49 ساڵان دەرکەوتووە.

 د. لیا مۆرسالین، بەرپرسی توێژینەوەی کلینیکی لە زەهایمەر لە بەریتانیا دەڵێت: لەکاتێکدا توێژینەوەکە لەڕووی قەبارەی نموونەوە بەهێزە، بەڵام پشتڕاستی ناکاتەوە کە گاباپێنتین هۆکارێکی ڕاستەوخۆی نەخۆشیی بیرچوونەوەیە.