وەزیری تەندروستی ڕایدەگەیەنێت، شۆڕشێکی چاکسازی دەرمانیان لە هەرێمی کوردستان کردووە و هۆشداریش لە کڕینی دەرمان بە شێوەی ئۆنلاین دەدات.
لە کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە پلانێکی گشتگیر کار لەسەر کۆنترۆلکردنی دەرمانی کوالێتی خراپ و ساختە و قاچاغ کراوە، دەبێت هەموو دەرمانێک لەژێر چاودێری و بە پشکنینی کوالێتی کۆنترۆل هاوردە بکرێت و فرۆشتنی دەرمانی بێ ستیکەریش قەدەغەکراوە.
سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: لەژێر چاودێری سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی شۆڕشی چاکسازی دەرمانمان لە هەرێمی کوردستان ئەنجامدا بۆ پاککردنەوەی هەرێمی کوردستان لە دەرمانی قاچاغ و بێ کوالێتی و ساختە.
- وەزیری تەندروستی هاونیشتمانیان ئاگادار دەکاتەوە، بەهیچ جۆرێک دەرمانی ئۆنلاین نەکڕن، ئەو دەرمانانەی ڕیکلامیان بۆ دەکرێت و بەشێوەی ئۆنلاین دەفرۆشرێن، بۆ سپی کردنەوەی ددان، سپی کردنەوەی پێست، قەڵەو بوون و لاواز بوون، هەر هەموویان دەرمانی قاچاغن و نایاسایین.
- دەرمانی فەرمی و یاسایی و کۆنترۆڵکراو و کاریگەر ئەو دەرمانەیە کە سەرچاوە و ئەو کارگەیەی بەرهەمی دەهێنێت دیار بێت، دەبێت ئەو دەرمانە لە کوالیتی کۆنترۆڵی جۆری دەربچێت و گواستنەوە و هێنان و کۆگاکردن و پشکنین و فرۆشتن و بەبازاڕکردنی لەژێر چاودێری حکومەتی هەرێمی کوردستان بێت.
تەندروستی
وەزارەتی تەندروستی هۆشداری لە کڕینی دەرمان بە ئۆنلاین دەدات
پێش ساڵێک