نینۆکەکان بە ئاوێنەی تەندروستی گشتیی جەستە دادەنرێن و هەر گۆڕانکارییەک تیایاندا دەکرێت ئاماژەیەک بێت بۆ کێشەیەکی تەندروستیی شاراوە. لەم بارەیەوە، پزیشکێک هۆشداری دەدات لە نیشانەیەکی دیاریکراو کە پێویستە بە هەند وەربگیرێت و ڕەنگە پەیوەندی بە تەندروستی دڵ و سووڕی خوێنەوە هەبێت.

دکتۆر ئەلێکساندرا فیلێڤا، پزیشکی پسپۆڕ، ڕوونی دەکاتەوە کە "هیلال" (ئەو بەشە سپییەی شێوە مانگییەی بنکی نینۆک) لە ناوچەی گەشەی نینۆکدا دروست دەبێت، کە خانەکانی بەردەوام نوێ دەبنەوە. ئەو دەڵێت، "کاتێک گۆڕانکاری نەرێنی لە موولولەکانی خوێنی پەنجەکاندا ڕوودەدات، یەکسەر کاریگەری لەسەر هیلالەکان دەبێت، کە وا دەکات کەمتر دیار بن یان بە تەواوی ون بن."

 بە وتەی ئەو پزیشکە، ئەم گۆڕانکارییانە زۆرجار بەهۆی کێشەکانی دڵ و خوێنبەرەکانەوە ڕوودەدەن. بۆیە جەخت لەوە دەکاتەوە کە گرنگیی تایبەت بدرێت بەو دۆخەی کە هیلالەکان لە چەند پەنجەیەکدا لە یەک کاتدا نامێنن، نەک تەنها یەک پەنجە، چونکە ئەمە ئاماژەیەکی بەهێزە بۆ کێشەی سووڕی خوێن.

نیشانەکان کە پێویستە ئاگاداریان بیت:

جگە لە نەمانی هیلالی نینۆک، چەند نیشانەیەکی دیکەش هەن کە پێویستە بە هەند وەربگیرێن:

هەستکردنی بەردەوام بە ساردی لە دەستەکاندا.

بێهێزبوونی پەنجەکان.

گۆڕانی ڕەنگی نینۆک (بۆ نموونە شین هەڵگەڕان یان زەردبوون).

ناسکبوون و شکانەوەی خێرای نینۆکەکان.

دکتۆر فیلێڤا جەخت لەوە دەکاتەوە کە ئەگەر هیلالی نینۆکەکان لەسەر زۆربەری یان سەرجەم پەنجەکاندا نەمێنن، ئەوا ئەمە نیشانەیەکە و نابێت پشتگوێ بخرێت. لەم دۆخەدا، پێویستە بە زووترین کات سەردانی پزیشک بکرێت بۆ ئەنجامدانی پشکنینی گشتی، بەتایبەتی، پێوانی پەستانی خوێن و پشکنینی گشتی بۆ دڵ و بۆرییەکانی خوێن.