زۆربەی خانمان لەکاتی دووگیانیدا هەست بە نیشانەی کشانی جەستە دەکەن لەسەر پێستیان، ئەمانە پچڕانی بچوکن لە قوڵایی پێستدا و کاتێک روودەدەن کە پێست لەپڕ دەکشێت، وەکو لەکاتی دووگیانیدا. ئەم پەڵەی کشانە لەسەر پێستی سک، رانەکان یان سنگ دروستدەبێت .

هۆکاری ئەم حاڵەتەش بەرزبوونەوەی هۆرمۆنی کۆرتیزۆڵ و کشانی سکە لەکاتی دووگیانیدا

خانمی دووگیان چۆن خۆی بپارێزێت لەم حاڵەتە؟

  • ئاو خواردنەوەی زۆر لەکاتی دووگیانیدا
  • بەکارهێنانی شێدارکەرەوەی تایبەت کە زەیتی سروشتی لە پێکهاتەکەیدا هەبێت .
  • خواردنی پڕۆتین و ڤایتامین سی و کانزای زینک لەکاتی دووگیانیدا .
  • وەرزش و جوڵەی بەردەوام لەکاتی دووگیانیدا بۆ توندبوونەوە و ژیانەوەی پێست لەکاتی دووگیانیدا .

واتە هێشتنەوەی پێست بە شێداری و خواردنی تەندروست بۆ جەستە جیڕیی پێست زیاددەکات و ئەم نیشانانە کەمدەکاتەوە.

ئەم نیشانانە بەشێکن لە سروشتی دووگیانی و دەکرێت بە گرنگیدانی زیاتر بە خۆت کەمبکرێنەوە.

د. سارا ئیسماعیل، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی ژنان و منداڵبوون