دڵخواز مووسا، سەرپەرشتیاریی فێستیڤاڵی شاڵ و شەپک لە زاخۆ ڕایگەیاند:-
ڕۆژی سێشەممەی داهاتوو 29ـی نیسان، فێستیڤاڵی شاڵ و شەپک دەست پێ دەکات و بۆ ماوەی دوو ڕۆژ بەردەوام دەبێت.
سەرپەرشتیاریی فێستیڤاڵەکە گوتیشی: لە هەردوو ڕۆژدا بەیانیان پانێڵی تایبەت بەڕێوە دەچێت، ئێورانیش لە نزیک پردی دەلال دەبێت و چەندین بڕگەی تایبەتی هونەری فلکلۆری لە خۆ دەگرێت.
باسی لەوەش کرد، 30 نمایشکاری جلوبەرگ لە کوڕ و کچان بەشدارن، چەندین گرووپی کوردی لە، کوردانی خورسان و کرماشان و بەدلیس و قامیشلۆ، بەشداری دەکەن، ئەمە جگە لەوەی چەندین گرووپی دیکە وەک میوان ئامادە دەبن.
دەشڵێت: گرووپی دەنگبێژی لە چەند ناوچەیەکی جیاوازی هەرێمی کوردستان لەگەڵمان دەبن و گرووپی حەیرانبێژانی هەولێریشی تێدایە و بۆ هەردوو ڕۆژەکە هونەرمەندان حەسەن شەریف و شەهریڤانا کوردی بە دەنگ و گۆرانی کوردی فێستیڤاڵەکە جۆش دەکەن.
فێستیڤاڵی شاڵ و شەپک لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ بۆ سێیەمین ساڵە بەڕێوە دەچێت و بەو هۆیەوە ژمارەیەکی زۆری گەشتیار ڕوو دەکەنە زاخۆ.