پیتەر جاکسن، دەرهێنەری دیاری ئەمریکا و جیهان، چەند نهێنییەکی سەبارەت بە پلان و کارەکانی داهاتووی ئاشکرا کرد و پەیامێکی گرنگی بۆ هەوادارەکانی هەیە.
پیتەر جاکسن، کە زیاتر بە سێینە فیلمی پادشای ئەنگوستیلەکان ناسراوە، لە نوێترین لێدوانییدا بۆ گۆڤاری ڤێرایەتی، جەخت لەوە دەکاتەوە؛ دەستبەرداری دەرهێنانی فیلمەکان نەبووە و خانەنشین نابێت.
ئاماژەی بەوەش داوە، دەرنەکەوتنی لە سایەی بۆکس ئۆفیس و بەرهەمهێنانی فیلمە گەورەکاندا، دەگەڕێتەوە بۆ سەرقاڵبوونی لە بەرهەمهێنانی بەڵگەفیلمەکان، هاوکات، کار لەسەر نووسینەوەی سکرینپلەی نوێ دەکات.
ئەمەش لەکاتێکدایە، پڕۆژەی داهاتووی پادشای ئەنگوستیلەکان، بە ناونیشانی "The Lord of the Rings: The Hunt for Gollum"، بۆ رێکەوتی 17ـی کانوونی یەکەمی 2027 دیارییکراوە و جاکسن راستەوخۆ ئەرکی بەرهەمهێنانی گرتووەتە ئەستۆ و دەرهێنەر ئاندی سێرکیس کاری دەرهێنانی بۆ دەکات، کە پەیام بە هەوادارانی دەدات، بەرهەمێکی سەرنجڕاکێش و بەهێز دەبێت.