لەم هەفتەیەدا، دوو بەرهەمی گەورەی سینەما، توانییان زۆرینەی هۆڵەکانی نمایش داگیربکەن و زۆرترین بینەریان هەبێت.

هەریەک لە بەرهەمەکانی "Lilo and Stich" و "Mission: Impossible – The Final Reckoning"، دوو دیارترین و پڕبینەرترین فیلمە سینەماییەکانی جیهان بوون، بەشێوەیەکی سەرسوڕهێنەر، فیلم ئانیمەیشنە-زیندووەکەی لیلۆ و ستیچی کۆمپانیای دیزنی، لە سەروو هەموو بەرهەمە گەورەکاندا بوو بە کۆکردنەوەی 341 ملیۆن دۆلار لە ئاستی جیهانییدا.

 

ئەم فیلمەی دیزنی، پاش فیلمی "Minecraft"، دووەم گەورەترین بەرهەمی سینەماکانی ئەمساڵە تاوەکو ئێستا، کە زۆرترین بینەریان لە یەکەم رۆژی نمایش کۆکردبێتەوە.

لە بەرەیەکی دیکەدا، فیلمی "Mission: Impossible – The Final Reckoning"، بە کۆکردنەوەی 190 ملیۆن دۆلار لە هەفتەی یەکەمی نمایشکردنیدا، دووەم گەورەترین فیلمی هەفتە بوو.