لەنوێترین لێدوانیدا بۆ کەناڵی BBC، خانمە هونەرمەندی گۆرانیبێژی کۆڵۆمبیا و جیهان، شاکیرا، بە راشکاویی سەبارەت بە پرسی کۆچبەریی لە ئەمریکا چەند سەرنجێکی توندی دەربڕی.
شاکیرا نایشارێتەوە، ژیانکردن لە ئەمریکا وەکو کۆچبەرێک، بە واتای "ترسی بەردەوام" دێت و بە گوتەی خۆی، ژیانکردنی لەم جۆرە لە ئەمریکا ئازاربەخشە.
بە گوتەی شاکیرا، ئەمریکا بەرەو سیستمێکی پۆلیسیی دەچێت بۆ هاووڵاتییان و دانیشتوانی وڵاتەکە، کە لە سایەی حکومەتی دۆناڵد ترەمپ، کۆچبەران بەردەوام لە ترسدا دەژین و رەچاوی یاسای کۆچبەران ناکرێت.
شاکیرا لە بنەڕەتدا کۆڵۆمبییە، لە تەمەنی 19 ساڵییەوە لە ئەمریکا دەژی و لەم وڵاتەدا بووە بە یەکێک لە دیارترین ئەستێرەکانی موزیک لە جیهاندا.