خانمە ئەکتەر و مۆدێلی دیاری ئیتاڵیا و جیهان، مۆنیکا بێلوچی، لە نێوترین نواندنی خۆیدا، وەکو کەسایەتییەکی ئەریستۆکرات رۆڵدەگێڕێت و هەمووان چاویان لەسەر راگەیاندنی وادەی نمایشکردنیەتی.
دەرهێنەری دیاری ئیتاڵیا، جیۆڤانی تۆرتۆریچی، سەرقاڵی دەرهێنانی فیلمێکی درامی سیسیڵییە بە ناونیشانی "Ketticè"، کە تیایدا، خانمە ئەکتەری دیاری مۆنیکا بێلوچی رۆڵدەگێڕێت و وەکو خانمێکی زەنگین و ئەریستۆکرات ناوەندی گێڕانەوەکە دەبێت.
فیلمەکە کاری تۆمارکردنی لە سیسیلی ئیتاڵیا دەستیپێکردووە، سەردەمی فیلمەکە ساڵی 2012ـیە و لەڕووی گرێچنەوە گێڕانەوەی چیرۆکی گەورەبوونە، پەیوەندیی هەرزەکارەکان دەگێڕێتەوە کە لە چەند چینێکی جیاوازی کۆمەڵایەتییدان و پەیوەندییان بەیەکترەوە هەیە.
ئامانجی تۆرتۆریچی گەیاندنی پەیامێکە بۆ گەنجان، کە ژیانکردن لەژێر سیستمێکی بڕیاردەر و جڵەوکراودا چۆنە، بەدیاریکراوییش لە کەشی سیسیڵی و ئیتاڵیا.