خەڵاتە تەلەڤیزیۆنییەکانی ئێمیی تایبەت بە لۆس ئانجلس دابەشکران، بەرهەمهێنەرانی سنووری فراوانی ئەم شارە بەشدارییان کرد و دیارترینەکان بوون بە براوەی خەڵات.

خولی 77ـەمینی دابەشکردنی خەڵاتە تەلەڤیزیۆنییەکانی ئێمیی لۆس ئانجلس لە ئەمریکا بەڕێوەچوو، کە یەکێکە لە دیارترین خەڵاتە ناوچەییەکانی وڵاتەکە لە بواری بەرهەمهێنانی تەلەڤیزیۆندا و ساڵانە دیارترین ئەو کەسایەتییانە خەڵات دەکات کە لە سنووری لۆس ئانجلس هەڵکەوتوون.

 

ئەمساڵ زیاتر لە لە 25 پۆلی جیاوازدا، خەڵاتەکان دابەشکران، دامەزراوەی PBS، لە دیارترین براوەکانی ئەمساڵ بوو، وەکو کەسایەتییەکی بازرگانی، توانی هەشت خەڵات لە بوارەکانی هونەر، کولتوور، پرۆگرامی سەربەخۆ و پەروەردە بباتەوە.

 

سەرپەرشتیارانی ئەم خەڵاتە بۆ ساڵی 2025، سەرنجیان لەسەر کواڵیتیی بەرزی بەرهەمە تەلەڤیزیۆنیی و بابەتە رۆژنامەوانییەکان بوو.