شەشەم بەشی زنجیرە فیلمی Final Destination بڵاوبووەوە و توانیویەتی داهاتێکی زۆر لە هەفتەی یەکەمی نمایشکردنیدا کۆبکاتەوە.
هەینی رابردوو، بە بڕی 21 ملیۆن دۆلار، نمایشکردنی بەشی شەشەمی ئەم زنجیرە فیلمە خوێناوییە، بە ناونیشانی Final Destination: Bloodline دەستیپێکرد، بەتێکڕای نمایشکردنی لە سێ هەزار و 523 سینەمای جیاوازی ئەمریکا، بڕی 21 ملیۆن دۆلاری کۆکردووەتەوە.
چاودێرە سینەماییەکان جەخت لەوە دەکەنەوە؛ تەکنیکی ئایماکس و شێوازی نمایشکردنی فیلمەکە، یەکێکە لە گەورەترین هۆکارەکانی کۆکردنەوەی بینەرێکی زۆر.
ئەم بەشە، لەلایەن هەردوو دەرهێنەر ئادەم شتاین و زاک لیپۆڤسکییەوە دەرهێنانی بۆ کراوە، تاوەکو ئێستا لە دیدگەی رەخنەگرانەوە فیلمێکی ئەرێنییە، تێچووەکەی 50 ملیۆن دۆلارە و لە سەرانسەری جیهان تاوەکو ئێستا زیاتر لە 26 ملیۆن دۆلاری کۆکردووەتەوە.
زنجیرە فیلمەکانی Final Destination، تایبەتن بە بینەرە پێگەیشتووەکان و بۆ منداڵان نەگونجاون، بەو هۆکارەی، چیرۆکی بنەڕەتیی هێڵی گێڕانەوەی ئەم زنجیرەیە، سەبارەت بە رووداوە دڵتەزێنەکانی ژیانە کە دووچاری مرۆڤەکان دەبن و بەهۆیانەوە گیان لەدەستدەدەن.