هونەرمەند و پێشکەشکاری کۆمیدیی دیاری تەلەڤزیۆنی ئەمریکا، کۆنان ئۆبراین، بەشداریی لە بەشە نوێیەکەی زنجیرە ئانیمەیشنی Toy Story دەکات.
کارەکتەرێکی نوێ، لە بەشی پێنجەمی زنجیرە فیلم ئانیمەیشنەکەی Toy Story، بە ناوی "Smarty Pants" دەردەکەوێت و بڕیارە هونەرمەند و پێشکەشکاری دیار و ناسراوی تەلەڤزیۆن و بەرنامەکانی ئەمریکا، کۆنان ئۆبراین، رۆڵە دەنگییەکەی بگێڕێت.
ئۆبراین دڵی بەم رۆلە خۆشە، بە تەنزەوە ئاماژەی بەوە داوە: "چاوەڕێی رۆڵی بەز یان وودیم کردووە، بەڵام دەبێت دەنگی کارەکتەرێکی پێکەنیناویی بگێڕم و دڵنیام باشترین کارەکتەر دەبێت".
بڕیارە رێکەوتی 19ـی حوزەیرانی 2026، ئەم بەشە نوێیەی چیرۆکی یارییەکان بڵاوببێتەوە، کە تیایدا، بۆ جارێکی دیکە بەز، وودی و جێسی بەرەنگاری یارییە شەڕانگێزەکان دەبنەوە و لە جیهانێکی مۆدێرن و ئەلیکترۆنییدا هەوڵی بەزاندنی ئانگارییەکان دەدەن.
ئاندرو ستانتۆن کاری دەرهێنان بۆ ئەم بەشە نوێیە دەکات و رەخنەگران ستایشی هەوڵەکەی دەکەن، ئەمەش پاش ئەوە دێت، بەشی چوارەم، لە ئاستی کۆکردنەوەی داهاتدا، توانی سەرکەوتن بەدەستبهێنێت و لە ئاستی جیهانییدا زیاتر لە یەک ملیار دۆلار کۆبکاتەوە.