چەند دیمەنێکی پشت کامێرای وێنەگرتنی کورتەفیلمی "فایلی یەک"، بڵاوکرانەوە کە بڕیارە لە داهاتوویەکی نزیکدا نمایشبکرێت.
کورتەفیلمی "فایلی یەک"، بەرهەمی بەشی فیلمسازیی زانکۆی سلێمانییە، بە سپۆنسەری سەرەکیی نوێنەرایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئیسپانیا بەرهەمهێنراوە و لە شاری سلێمانی کاری تۆمارکردنی بۆ ئەنجامدراوە.
خانمە هونەرمەندی لاو، سۆنیا جەلیل زەنگەنە، کاری نووسینی سکرینپلەی و دەرهێنانی بۆ ئەنجامداوە، خانمە هونەرمەندی دیاری کورد، نەرمین کاوانی، لە ئەکتەرە سەرەکییەکانی بەرهەمەکەیە و چەندین ئەکتەری دیکەش تیایدا بەشدارن.
لە داهاتوویەکی نزیکدا، پۆستەر و ترەیلەری فەرمیی ئەم بەرهەمە بڵاودەکرێتەوە.