دووەم ترەیلەری بەشە نوێیەکەی فیلمی Predator بڵاوکرایەوە، تیایدا بەشێوەیەکی سەرسوڕهێنەرانە، ناوەڕۆک و چیرۆکی ئەم بەشە، دەبەسترێتەوە بە جیهانی ئیڵیەنەکانەوە.
دووەمی ترەیلەری فیلمی Predator: Badlands بڵابووەتەوە و رەخنەگرانی بەسەر دوو بەرەدا دابەشکردووە، هەندێکیان بە سەرنجڕاکێش و داهێنەرانەی دەبینن، بەشێکیشیان ئاماژە بە دوورکەوتنەوە لە گرێچن و رەسەنایەتیی چیرۆکە رەسەنەکەی دەزانن.
ئەمەش لەکاتێکدایە، بەرەوپێشچوون لە شێوازی گێڕانەوەی چیرۆکەکان روویداوە، بۆ یەکەمجارە رۆبۆتێکی شێوە مرۆیی، تێکەڵی ئەم زنجیرە فیلمە دەکرێت و هاوتادەکرێتەوە لەگەڵ جیهانی ئیڵیەنەکان، کە تیایدا رۆبۆت و تەکنەلۆجیا بەرەوپێشچووەکان رۆڵیان هەیە لە بەرەنگاربوونەوەی مرۆڤەکاندا.
ئەم بەشە نوێیە، لەلایەن دان تراچتێنبێرگەوە دەرهێنانی بۆ دەکرێت، لە گۆشەنیگای پرێدەتەرێکەوە چیرۆکەکە دەگێڕدرێتەوە کە لاوە و بۆ یەکەم راوی خۆی روو لە هەسارەیەک دەکات کە ئاستەنگەکانی لە ئاستی توانای خۆی گەورەترن.