تۆڕی نێتفلیکس، سەرقاڵی پاراستنی پەخشی ژمارەیەک لە دیارترین بەرنامە و زنجیرە بەناوبانگەکانی ئەمریکایە، بەڕێوەبەرانی کۆمپانیاکە، نایانەوێت یادەوەریی ئەمریکییەکان لەناوبچێت.

بەرنامەی منداڵانی بووکەڵە جووڵاوەکانی Sesame Street، کە یەکێکە لە درێژترین زنجیرە تەلەڤزیۆنییە زیندووەکانی ئەمریکا و بە "شەقامی سێسەمی" ناسراوە، بەهۆی مەرج و یاسا نوێیەکانی دۆناڵد ترەمپەوە، دووچاری قەیرانی پەخشکردن بووەتەوە و بەهۆی بەرزبوونەوەی رێژەی باجەوە، کەناڵە ئەمریکییەکان لەژێر فشاردان بۆ پەخشکردنی بەرنامەکە.

تۆڕی نێتفلیکس، وەکو فریادڕەس دەرکەوتووە و دەیەوێت بەرنامەکە نەوەستێت لە پەخشکردن، بۆ ئەم مەبەستەش، داوای ئاڕاستەی تۆڕەکانی PBS و NPRـی ئەمریکی کردووە ئەرکی دووبارە پەخشکردنەوەی لەسەر تۆڕەکەی بگرێتە ئەستۆ.

ئەمەش لەکاتێکدایە، هێشتا تۆڕی PBS بەتەواوەتیی راگرتنی پەخشی ئەم بەرنامەیەی رانەگەیاندووە، بەڵام نێتفلیکس دەیەوێت، هاوکارێکی گەوەر بێت بۆ پەخشکردنی بەرنامەکە بۆ کۆی بینەرانی جیهان.

ئەم بەرنامە تەلەڤزیۆنییە، ساڵی 1969 دەستیپێکردووە و تاوەکو ئێستا لە ناوخۆی ئەمریکا بەردەوامە، لە ئاستی ناوەڕۆکدا پەروەردەییە و کارەکتەرەکان بوکەڵەی جووڵاون، لە ئاستی جیهانییدا ناوبانگێکی زۆریان هەیە و دڵخوازی منداڵ و پێگەیشتووانن.