محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوزیرانی عێراق دووپاتی کردەوە هیچ بیانوویەک بۆ بوونی چەک لەدەستی گرووپە چەکدارەکان نەماوە و کاردەکەن بۆ کۆکردنەوەی چەک بۆ دەستی دەوڵەت و دامەزاروە فەرمییەکانی حکومەت.
لایەنە شیعەکانی نزیک لە ئێران هەوڵ دەدەن پرۆژەیاسای دەستەی حەشدی شەعبی لە پەرلەمان پەسەند بکەن بەوەش دەبێتە هێزێکی تەواو یاسایی، بەڵام بەهۆی گوشارەکانی ئەمریکا و وڵاتانی دیکە تائێستا نەتوانراوە پرۆژەیاساکە تێپەڕێنرێت.
محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕایگەیاند: مەرجەعیەت و کۆمەڵگە داوای کۆکردنەوەی چەک بۆ دەستی دەوڵەت، سەروەریی یاسا و بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی دەکەن و ئێمەش درێغی ناکەین لە جێبەجێکردنی ئەو داواکارییانە.
سوودانی دووپاتی کردەوە، لەژێر دۆخی سەقامگیر و ئاسایی دا هیچ بیانوویەک بۆ بوونی چەک لە دەرەوەی دامەزراوەی فەرمیی دەوڵەت نییە و ئاماژەی بەوەشکرد کە نایانەوێت عێراق لە وڵاتانی ناوچەکە و جیهان دووربکەوێتەوە و گۆشەگیر بکرێت.
هەواڵ
سوودانی: پابەندین بە هێشتنەوەی چەک تەنیا لە دەستی دەوڵەتدا
پێش ساڵێک