ئەرمان تۆپچوو، کونسوڵی گشتیی تورکیا لە هەولێر ، وڵاتەکەی بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان ئامادەیە و هەروەها هیوادارن لە ئایندەیەکی نزیکدا هەناردەکردنەوەی نەوت دەست پێبکاتەوە.
سێشەممە، 15ـی تەممووزی 2025، ئەرمان تۆپچوو، کونسوڵی گشتیی تورکیا لە هەولێر ڕایگەیاند: هەناردەکردنهوهی نەوتی ههرێمی كوردستان پرۆسەیەکە لەنێوان هەولێر و بەغدا و کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکان، هەروەها پێشتر ڕامانگەیاندووە کە ئێمە وەک تورکیا ئامادەین بۆ هەناردەکردنی نەوت.
کونسوڵی گشتیی تورکیا ئاماژە بەوە دەکات، بەدواداچوون بۆ پێشهاتەکان دەکەن، هیوادارن باشترین چارەسەر بە ئیرادەیەکی هاوبەشەوە بدۆزرێتەوە، لەسەر بنەمای بەرژەوەندیی هەموو لایەنەکان.
پەیوەست بە هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان، مایڵز کاگینز، گوتەبێژی کۆمەڵەی پیشەسازیی نەوتی کوردستان (ئەپیکور)، لە کاتی بەشداریکردنی لە بەرنامەی باسی ڕۆژی کوردستان24ـی گوت: ئامادەین بۆ هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم، هەروەها چاوەڕوان دەکەین له چەند هەفتەی داهاتوو هەناردەی نەوت دەست پێبکاتەوه.