هاوشێوەی بیتکۆین، ئەمڕۆ دووشەممە نرخی ئیسەریۆم، دووەم دراوی دیجیتاڵیی گەورە و ناسراو لە بازاڕی دراوە دیجیتاڵییەکان بەرزبووەوە.
 
نرخی یەک ئیسەریۆم ئەمڕۆ دووشەممە نزیکەی 40 دۆلار بەرزبووەوە و بە 3873 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت. بەپێی شرۆڤەکاران، لەڕووی تەکنیکییەوە، پێشبینیی زیاتری نرخی ئیسەریۆم دەکرێت.
 
سندووەکانی وەبەرهێنان لەدراوی دیجیتاڵیدا، سامانی خۆیان لە دراوی ئیسەریۆم زیادکردووە.
 
ئەو سندووقانە لە ماوەی یەک هەفتەدا بەبڕی 1.85 ملیار دۆلار وەبەرهێنانیان لە دراوی ئیسەریۆم کردووە و ئێستا زیاتر لە 20 ملیار دۆلار ئیسەریۆمیان هەیە.
 
شرۆڤەکارانی سەر بە ماڵپەری (کریپتۆ نیوز) لەبارەی نرخی ئیسەریۆمەوە دەڵێن، ئاراستەی ئێستای ئیسەریۆم ئەوەیە کە دەتوانێت 4000 دۆلار تێپەڕێنێت و ئەگەر بە ئاسانی گەیشتە 4100 دۆلار، ئەوا هێندە ئەستەم نییە، نرخی ئیسەریۆم بگاتە 5000 دۆلار.