دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا پێناسی زیادەی گومرگی خستە سەر ئەو بەرهەمانەی کە لە تورکیا و چەند وڵاتێکی دیکەوە بۆ ئەمریکا هەناردە دەکرێن.
ئیدارەی ئەمریکا، بە واژۆی دۆناڵد ترەمپ، بڕیاری دا پێناسی زیادەی گومرگی بەسەر ئەو بەرهەمانەدا بسەپێنێت کە لە هەریەک لە وڵاتانی، بەریتانیا، ئیسرائیل، سووریا، کەنەدا و تورکیاوە هەناردەی ئەمریکا دەکرێن.
بەپێی ئەو بڕیارە نوێیەی بڵاوکراوەتەوە، ترەمپ، هەر بەرهەمێک لە تورکیاوە بۆ ئەمریکا هەناردە بکرێت، بە ڕێژەی 15% پێناسی زیادەی گومرگی دەخرێتە سەر. بڕیاریشە دوای حەوت ڕۆژی دیکە ڕێکارەکان بچنە بواری جێبەجێ کردنەوە.
سووریا پێشەنگە لە لیستی ناوی ئەو وڵاتانەدا کە باجییان خراوەتەوەسەر، ڕێزبەندی وڵاتان بەم شێوەیە: بەریتانیا بە ڕێژەی 10%، سویسرا 39%، هیندستان25%، ئیسرائیل و ژاپۆن و تورکیا 15%، سووریا 40%، ئەفریقیای باشوور 30% باجی گومرگییان خراوەتە سەر.