لەگەڵ ئەوەی لە ڕێككەوتنی نێوان هەرێم و بەغدا واهاتووە كە دەبێت هەرێمی كوردستان 120 ملیاری داهاتی ناوخۆ و 230 هەزار بەرمیل نەوت ڕادەستی سۆمۆ بكات، بەڵام تا ئەمڕۆ هیچكام لەو دوو داواكارییەی بەغدا جێبەجێی نەكراو و ناردنی پارەی مانگی شەشیش نادیارە.
هەرچەندە ڕێككەوتنەی نێوان هەولێر و بەغدا بەجۆرێكە كە دەبێت هەرێم 120 ملیاری داهاتی ناوخۆ و 230 هەزار بەرمیلی ڕۆژانەش ڕادەستی كۆمپانیای سۆمۆ بكات، بەلام هێرشە درۆنییەكان بوونە هۆی ئەوەی نەتواندرێت ئەو بڕە نەوتە بەرهەمبهێندرێت و ڕادەستی عێراق بكرێت.
بەرپرسانی هەرێم ئامادەییان تێدایە كە 120 ملیاری داهاتی ناوخۆ بۆ مانگی شەش ڕادەست بكەن، بەڵام ترسیان لەوە هەیە كە ئەگەر هەرێم ئەو پارەیەش بنێرێت و دواتر عێراق بیانوو بهێنێتەوە لەوەی كە دەبێت 230 هەزار بەرمیلیش ڕادەست بكەن پاشان پارە دەنێرێت كە ئەوە لەتوانای هەرێمدا نییە لەمكاتەدا.
هەرێم داوای لە بەغدا كردووە كە ئەگەر ئەو 120 ملیارە بنێرێت لەگەڵ نەوتی بەدەستهاتوو كە بڕەكەی دیارنەكراوە ئەوانیش پارەی مووچە ڕەوانە بكەن، بەڵام تا ئێستا عێراق وەڵامی ئەم داواكارییەی هەرێمی نەداوەتەوە بۆیە ناردنی پارە و دابەشكردنی مووچەش بەنادیاری ماوەتەوە.