تێچووی بارگاویکردنەوەی ئۆتۆمبێلی كارەبایی جۆری تێسلا، بە پشتبەستن بە نرخی دیاریكراو لە پرۆژەی ڕووناكی، حەوت ئەوەندەی ئۆتۆمبێلی بەنزین هەرزانترە.
 پسپۆڕێكی بەكارهێنانی ژیریی دەستكرد بە پشتبەستن بەو زانیارییەی لە ChatGPT دەستیكەوتووە، بارگاویکردنەوەی ئۆتۆمبێلی تێسلا ئەگەر هیچ هێزی نەبێت و چارجەكەی بگەیێندرێتە 100%، ئەوا بۆ ئاستی ستانداردی بارگاویکردنەوە 57 كیلۆ وات كارەبای پێویستە. خۆ ئەگەر جۆری بارگاویکردنەوەکە بۆ مەودای درێژ بێت، ئەوا 75 كیلۆ واتی پێویستە.

 بەپێی ئەو نرخەی لە پرۆژەی ڕووناكی دیاریكراوە كە بڕی 75 دینارە بۆ هەر كیلۆ واتێك، ئەوا بۆ بارگاویکردنەوەی ئاستی ستانداردی ئۆتۆمبێلێكی تێسلا، تێچووی چوار هەزار و 140 دیناری پێویستە. بۆ ئاستی چارجی مەودا درێژیش، تێچووەكەی پێنج هەزار و 900 دینارە.

نرخی بارگاویکردنەوەی 100%ـی ئۆتۆمبێلی كارەبایی كە دەتوانرێت بۆ ماوەی 300 بۆ 400 كیلۆمەتر لێبخوڕێت؛ لەنێوان چوار هەزار تا شەش هەزار دینارە، ئەو نرخەش بەراورد بە نرخی ئۆتۆمبێلی بەنزین، شەش بۆ حەوت ئەوەندە هەرزانترە، بەو پێیەی بۆ پڕكردنەوەی تانكی بەنزینی ئۆتۆمبێلێكی بچووک بە بەنزینی حكومی، 30 بۆ 35 هەزار دینار تێچووەكەیەتی.