ئەمڕۆ سێشەممە دوای کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا نرخی زێڕ بەرزبووەوە.
نرخی یەک ئۆنسە زێڕ بەرێژەی 0.1٪ بەرزبووەوە و ئۆنسەیەکی بە 3375 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا.
رەخساندنی هەلیکاری کەم لە مانگی رابردوو و ئەگەری کەمکردنەوەی سوودی بانکی لەلایەن بانکی ناوەندی ئەمریکاوە، هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی زێڕە لە ماوەی 4 کۆبوونەوەی پێشووی بازاڕدا.
پێنوێنی دۆلار رۆژی سێشەممە لە کەمترین ئاستی هەفتەی رابردووی خۆیدا مامەڵەی پێوەدەکرێت، ئەوەش کڕینی زێڕی لەو وڵاتانە کە بە دراوێکی دیکە جگە لە دۆلار مامەڵە بە زێڕەوە دەکەن، هەرزانتر کردووە.
کێلڤین وۆنگ، شرۆڤەکاری سەر بە کۆمپانیای راوێژکاری ئواندا لەو بارەیەوە رایگەیاند، "لە ماوەی کورتخایەندا ئاراستەی نرخی زێڕ، بەرزبوونەوەیە. لە راستیدا، بانکی ناوەندی ئەمریکا ئەگەری هەیە سوودی بانکی لە مانگی داهاتووەوە و کەمبکاتەوە."
بازرگانانی زێڕ دەرفەتی کەمکردنەوەی سوودی بانکی لە مانگی داهاتوودا بە رێژەی 92٪ دەبینن.
ئەگەری کەمکردنەوەی سوودی بانکی، دابەزینی بەهای دۆلار و بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ و کانزاکانی بەدواوە دێت.
سەرەڕای ئەوەش بەپێی شرۆڤەکارەکەی کۆمپانیای ئواندا، ئەگەری هەیە زێڕ نەتوانێت بە ئاسانی ئاستی 3450 دۆلار بشکێنێت، لەبەر ئەوەی ئەو ئاستە هێڵێکی بەرگریی بەهێزە.