ئەمڕۆ ٦/٢ بڕیار وایە مسعود بارزانى سەرۆکی حزبى پارتى دیموکراتى کوردستان ، سەرپەرشتى کۆبوونەوەیەکى کۆمیتەى ناوەندیی پارتى بکات.
چاوەڕوان دەکرێ هەڵوێست بنوێنێ لە بەرامبەر ڕاگرتنى مووچە.
هەفتەی ڕابردوو، تەیف سامى ، وەزیرى دارایی عێراق، بە نووسراوێکی فەرمی حکومەتی هەرێمى کوردستانى ئاگادار کردووەتەوە لەوەى چی تر ناتوانێت لە ناردنى پارەی مووچە بەردەوام بێت، بە پاساوى ئەوەى بڕى پشکى دیاریکراوى خۆى لە یاسای بودجە تێ پەڕاندووە.
ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردووش مەکتەبی سیاسی پارتی نووسراوەکەی وەزیری دارایی عێراقی بە پێشێلکاری وەسفکرد و ڕاشیگەیاند لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی کۆمیتەی ناوەندی حزبەکەدا ئەو بابەتە دەخەنە بەرباس و بڕیاروەرگرتن..
مەکتەبی سیاسی پارتی ڕاشیگەیاند، ئەگەر تا پێش جەژنی پیرۆزی قوربان ماف و شایستە داراییەکانی خەڵکی هەرێمی کوردستان ڕەوانە نەکرێت هەڵوێستی جدیان دەبێت.