دووشەممە ٢-٦-٢٠٢٥ لە نزیک کاتژمێر ١١ ی نیوەڕۆ لەبەردەم دادگای تێهەڵچوونى ناوچەى هەولێر ، بە دروستى لەناو گەراجى پارکینى ئۆتۆمبێلی دادگاکەدا، چەند کەسێک دەستڕێژی گولـلە لە هاوڵاتییەک دەکەن .
لە ئەنجامى دروستبوونى دەمەقاڵە و گرژی لە نێوان چەند کەسێک دا لەناو بیناى دادگادا ، دواتر هاتنە دەرەوەیان لە بیناکە ، دوو کەس بە دەمانچە هێرش دەکەنە سەر کەسى سێیەم و چوار گولـلەی پێوەدەنێن.
دواتر دوو تاوانبارەکە بە خێرایی هەڵدێن ، بەڵام زۆر ناخایەنێت هێزەکانى پۆلیس و ئاسایش دەستگیریان دەکەن .
بە ووتەی شایەت حاڵەکان ئەو کەسەى تەقەى لێکراوە تەمەنى لە نێوان ٣٠ – ٣٥ ساڵدایە .
کەسەکە تا ئێستا لە ژیاندا ماوە ، بەڵام دۆخى تەندروستى جێگیر نییە و تا ئەم چرکەساتە دوو نەشتەرگەری بۆ ئەنجام دراوە .