گوتەبێژی بارەگای بارزانی رایگەیاندووە، گۆڕینی مووچەی فەرمانبەران بۆ چەکی سیاسی پێشێلکردنی مافی مرۆڤە و مێژوو فێری کردووین ئەو رژێمانەی چەکی برسیکردنیان بەکارهێناوە رووخاون."

 

خالیدە خەلیل، گوتەبێژی بارەگای بارزانی لە بڵاوکراوەیەکی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان نووسیویەتی، "گۆڕینی مووچەی فەرمانبەران بۆ چەکی سیاسی پێشێلکردنی ئاشکرای مافی مرۆڤە، بەڵکو تاوانە دژی مرۆڤایەتییە."

خالیدە خەلیل باسی لەوەشکردووە، "برسیکردن توندترین شێوازە لە شێوازەکانی تیرۆر، چونکە بێتاوانەکان پێش جەنگاوەرەکان دەپێکێت."

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "مێژوو فێری کردووین کە هەموو ئەو رژێمانەی چەکی برسیکردنیان بەکارهێناوە لە کۆتاییدا رووخاون".