لە ڕۆژانی جەژندا ڕێژەی هاتوچۆی گەشتیاران لەسنووری دەروازەی حاجی ئۆمەران بەراورد بەڕۆژانی ئاسایی سێ بەرامبەر زیادیکردووە و لەماوەی شەش ڕۆژی ڕابردوو 32 هەزار گەشتیار، لەڕێگەی ئەو دەروازەیەوە هاتوچۆیان کردووە.
هەڵگرتنی ڤیزا لەنێوان هەرێمی کوردستان و ئێران، زۆربوونی ڕێژەی گرووپاتی گەشتیاری کاریگەریی ئەرێنی خستووەتە سەر ڕێژەی هاتنی گەشتیارن لە شارەکانی ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان و بەپێچەوانەشەوە، تەنیا لەماوەی هەزار گەشتیار لەماوەی شەش مانگدا لە دەوازەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران هاتوچۆیان کردووە.
سالار تەحسین، بەرێوەبەری نشینگە و پاسپۆرتی حاجی ئۆمەران گوتی ، "لەماوەی شەش ڕۆژدا، 21 هەزار گەشتیار لە هەرێمی کوردستان و پارێزگاکانی عێراق سەردانی ئێرانیان کردووە و 11 هەزار گەشتیاریش لە ئێران و پارێزگاکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان هاتوونەتە هەرێمی کوردستان."
جێى ئاماژەیە : 80 ئەفسەر و کارمەند بەشێوەی بەردەوام لەدەروازەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران کار دەکەن، هیچ ڕسوماتێک لە گەشتیاران وەرناگیرێت و لەماوەی 10 خولەکدا مامەڵەکانیان تەواو دەکرێت.