لە قەزای قوشتەپە لە هەولێر کەسێک بە شەش گوللـە کوژرا.
بەپێی وتەی شایەتحاڵ و کەسانی نزیک لە روداوەکە، بنەڕەتی روداوەکە دەگەڕێتەوە بۆ دوو ساڵ پێش ئێستا.
ئەو کەسەی ئەمڕۆ کوژراوە ناوی 'ئاوارە ناسیح' بووە، دوو ساڵ بەر لە ئێستا بە ئۆتۆمبێل خۆی لە کوڕێکی بکوژەکە داوە و بەهۆیەوە کوڕەکە گیانی لەدەستداوە.
بەپێی زانیارییەکان، ئەگەرچی ئاوارە بەهۆی ئەو روداوەوە ساڵێک و شەش مانگ زیندانی کراوە و لە لایەنی کۆمەڵایەتیشەوە خێزانەکە کۆتاییان بە کێشەکە هێناوە، بەڵام ئەمڕۆ باوکەکە شەش گوللـەی بە ئاوارەوە ناوە.