دەزگای نێودەوڵەتی پێشمەرگە بۆ كاری مرۆیی کە دامەزراوەیەکی نزیک لە پارتیە، سكاڵا دژی سەرۆك وەزیرانی عێراق و وەزیری
دارایی تەیف سامی لە دادگای نێودەوڵەتی لاهای تۆمار دەكات بە مادەی یەكی تاوانی مرۆڤایەتی نەدانی مووچە.
دامەزراوەکە ڕایگەیاندووە، ئەگەر داواكە چەسپا، ئەوا راستەوخۆ ئاگاداركردنەوەیان بۆ دەچێت و لە گەشتی دەرەوەش كێشەیان بۆ
دروست دەبێت، دەبێت نوێنەریان لە دادگاییەكە ئامادە بێت.