وەزیرى دەرەوەی ئێران رایگەیاند، وڵاتەکەی سەرجەم ئەو داواکارییانەی ئاڕاستەیان دەکرێت، بۆ دانبەخۆداگرتن لەبارەى هێرشەکانى ئێرانەوە رەتدەکەنەوە.
وەزارەتی دەرەوەی ئێران بڵاویکردووەتەوە، عەباس عێراق، سەرجەم ئەو داواکارییانەی رەتکردووەتەوە کە ئاڕاستەی ئێران کراون، دوای هێرشەکەی ئیسرائیل بۆ دانبەخۆداگرتن.
بەگوێرەى راگەیەندراوەکە، عێراقچی ئەو پەیامەی لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا بە دەیڤد لامی، وەزیرى دەرەوەی بەریتانیا گوتووە.
ئەوەش لەکاتێکدایە، بەشێک لە وڵاتانى جیهان و بەتایبەت وڵاتانى دراوسێى ئێران لەڕێگەى وەزیرانى دەرەوەیانەوە داوایان لە عەباس عێراقچى، وەزیرى دەرەوەى ئێران کرد، دان بەخۆیاندا بگرن و بەردەوامبن لە دانوستان لەبارەى دۆسیە ئەتۆمییەکەیانەوە لەگەڵ ئەمریکا.