ئێران لەبارەی هەنگاوەکانی داهاتووی وڵاتەکەی دژ بە ئیسرائیل ئاشكرای دەکات و دەڵێت، ئەو شەڕەی کە بە هێرشەکانی ئیسرائیل دەستی پێکرد لە چەند ڕۆژی داهاتوودا فراوانتر دەبێت.

 

ئاژانسی هەواڵی فارس لە زاری سەرچاوە سەربازییە ئێرانییەکان ئاشكرای دەکات، شەڕەکە لە ڕۆژانی داهاتوودا فراوانتر دەبێت و هەموو ناوچە داگیرکراوەکان و بنکە ئەمریکییەکانی ناوچەکە دەگرێتەوە، هاوکات هێرشەکانی ئێران ئازار بەخش دەبێت و پەشیمانیان دەکەینەوە.

 

 ئێران دەشڵێت، هێرشە مووشەکییەکانمان بۆ سەر ئیسرائیل 20 هێندەی هێرشە پێشووەکان دەبێت.

 

دواجار ئیسرائیل هێرشە بەرفروانەکەی بۆ سەر ئێران دەستپێکرد کە ماوەی مانگێکە هەڕەشەی ئەم هێرشە دەکات، کە لە ئەنجامدا چەندین سەرکردەی باڵای سەربازی وڵاتەکە کوژران، لەهەمان ڕۆژدا ئێران بە مووشەک وەڵامی هێرشەکەی دایەوە، بەهۆی وەڵامدانەوەی ئێران ئیسرائیل هێرشەکەی بۆ سەر خاکی ئێران دەستپێکردەوە.