دوای هێرشە بەرفراوانەکەی ئیسرائیل، ئەنجوومەنی ئاسایش لەسەر جەنگی ئێران و ئیسرائیل کۆبوونەوە نوێنەری وڵاتان لە نەتەوەیەکگرتووەکان لەبارەی هێرشەکەی ئیسرائیل و وەڵامدانەوەی ئێران قسەی خۆیان کرد.
هەینی 13-6-2025، ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانی نەتەوە یەکگرتووەکان لەبارەی هێرشەکانی ئسیرائیل بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران کۆبووەوە و تیادا نوێنەری وڵاتەکان لەبارەی هێرشەکانەوە قسەی خۆیان کرد.
مکۆی پێت، نوێنەری ئەمریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند، ئێران هۆکاری ناسەقامگیری ناوچەکەیە، و نابێت ڕژێمێکی مەترسیداری وەکو ئێران ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی، ئەمریکا ئاگاداری هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران بوون، بەڵام بە هیچ شێوەیەک بەشداریی هێرشەکەیان نەکردووە.
دانی دانۆن، نوێنهری هەمیشەی ئیسرائیل لە نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند، ههرگیز چاوپۆشی له ههڕهشهكانی ئێران ناكهن، ئامانجمان ههڵوهشاندنهوهی پرۆگرامی ئهتۆمی ئێران.