فەرماندەیەکی ئێران ڕایگەیاند، شەرەکە لە ماوەی داهاتوودا بەرفراوانتر دەبێت و لە گەڕی داهاتوودا هەزاران مووشەک ئاراستەی ئیسرائیل دەکەین.

 

 بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی 13-6-2025، سوپای ئیسرائیل بە سەدان مووشەک هێرشی چڕی کردە سەر دەیان بنکەی سەربازی و دامەزراوەی ئەتۆمی لە سەرتاسەری ئێران و بەهۆیەوە 78 هاووڵاتی کوژران و 320 کەسی دیکەش برینداربوون، ئێرانیش وەڵامی هێرشەکانی بە هێرشێکی بەرفراوان دایەوە و پێنج کەس کوژران و دەیانی دیکە برینداربوون.

 

فەرماندەی سوپای پاسدارانی ئێران ڕایگەیاند:  تا ئەوە کاتەی پێویست بکات  هێرشەکانمان بۆ سەر ئیسرائیل بەردەوام دەبن و لە هێرشەکانی داهاتوودا ئامانجمانە دوو هەزار مووشەک ئاراستەی ئیسرائیل بکەین.

- لە یەکەم هەنگاوی هێرشەکانمان بۆ سەر ئیسرائیل گورزێکی توندمان لێدان و سەرکەوتووبووین.


لەلایەکی دیکەوە: فەرماندەی هێزی ئاسمانی ئیسرائیل ڕایگەیاند: هێرشمان کردە سەر سەدان ئامانج لە ئێران، لەنێویاندا سیستەمی بەرگری ئاسمانی و هێرشەکانمان بەردەوام دەبن.

-هێرشی وردمان لە تاران ئەنجامدا، هێرشەکانمان گرنگییەکی  ئۆپەراسیۆنی زۆری هەبوو.

-فڕۆکەکانمان بە ئاسمانی تاراندا دەسوڕانەوە و لە دڵی تاران ئامانجەکانمان پێکا و سەرکەوتوو بووین.