یسرائیل کاتز، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل هۆشداری دەداتە عەلی خامنەیی، رێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران و دەڵێت، "لە هێرشەکانتان بەردەوامبن، گڕ لە تاران بەردەدەین."
وەزیری بەرگریی ئیسرائیل دەڵێت، "دیکتاتۆرەکانی ئێران هاووڵاتییانی وڵاتەکە دەکەنە بارمتە" و ئەوان وادەکەن هاووڵاتییانیان بەتایبەتی دانیشتووانی تاران "باجێکی قورس" بدەن بەهۆی هێرشەکانیان بۆ سەر خەڵکی سڤیلی ئیسرائیل.