وەزیری دەرەوەی ئێران ئاشكرای دەکات، هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران بە پشتیووانی ئەمریکایە و ئیسرائیلیش هێڵی سووری بەزاندووە.
ماوەی سێ ڕۆژە جەنگی نێوان ئیسرائیل و ئێران بەردەوامە و هەردوولا چەندین هێرشی وێرانکەرییان کردووەتە سەر یەکتری کە ئەمەش بووەتە هۆی گیان لەدەستدان و برینداربوونی سەدان هاووڵاتی مەدەنی لە هەردوولا.
عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، ئیسرائیل هێڵێکی سووری نوێ لە یاسا نێودەوڵەتییەکان بەزاندووە و هێرشی کردە سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکان، هاوکات ئیسرائیل دژی هەموو دانووستانێکە، بۆیە سەرنجەکانمان بۆ سەر ئیسرائیل چڕ کردووەتەوە.
لەبارەی دانووستانەکان وڵاتەکەی لەگەڵ ئەمریکا عێراقچی دەڵێت: ئەمریکا بەشدارە لەگەڵ ئیسرائیل و بەڵگەمان هەیە، بەهۆی ئەمەشەوە بە ڕێککەوتنێک ڕازی نابین لە مافی ئەتۆمی بێبەشمان بکات.
سەرۆکی ئەمریکا لەبارەی هێرشەکانی ئیسرائیل و ئێرانەوە پەیامێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، وڵاتەکەی پەیوەندی بەم هێرشەوە نییە، بەڵام ئەگەر هێرش بکات ئەوا وەڵامێکی بەهێزیان دەبێت.
دوای ئەو لێدوانەی وەزیری دەرەوەی ئێران، ئێستا ئیسرائیل دوا لە هەموو ئەو کەسانە دەکات کە لە ناوەندە سەربازییەکان و دامەزراوە ئەتۆمییەکان دەکات شوێنەکانیان چۆڵ بکەن.