بڕیاربوو سەرکردەکانی گرووپیG7 دۆخی ئێستای ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست  تاوتوێ بکەن، بەڵام سەرۆکی ئەمریکا پێش وادەی خۆی و بەپەلە گەڕایەوە ئەمریکا و دواتر ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە.

 

سەرکردەی وڵاتانی جی حەوت ڕۆژی دووشەممە لە کەنەدا کۆبوونەوە و تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەکەیان گرژییەکانی نێوان ئیسرائیل و ئێران بوو.


دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا سەبارەت بە گەڕانەوەی بۆ ئەمریکا ڕایگەیاند: بەپەلە گەڕانەوەم بۆ ئەمریکا بۆ ئەوە نییە کار لەسەر ڕاگەیاندنی ئاگربەستی نێوان ئیسرائیل و ئێران بکەم، هۆکارەکە زۆر لەوە گەورەترە.

 

لەلایەکی دیکەوە: دوای ئەوە ترەمپ پێشوەختە کەنەدای بەجێهێشت و گەڕایەوە ئەمریکا ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەڕەنسا ڕایگەیاند: دۆناڵد ترەمپ، بۆ تاوتوێکردنی ئاگربەستی نێوان ئیسرائیل و ئێران دەگەڕێتەوە، بەڵام ترەمپ ئەوەی ڕەتکردەوە و گوتی، ماکرۆن هەمیشە بە هەڵە لە شتەکان تێدەگات.