بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە 19ـی حوزەیران، نووسینگەی عەلی خامنەیی، رێبەری باڵای ئێران رایگەیاند، محەمەد کەرەمی وەکو فەرماندەی نوێی هێزی زەمینیی سوپای پاسدارانی ئێران دیاریکردووە.
دیاریکردنی کەرەمی بۆ ئەو پۆستە، پاشئەوە هات، محەمەد پاکپور، فەرماندەی پێشووی هێزی زەمینیی سوپای پاسداران لە هێرشەکانی چەند رۆژی رابردووی ئیسرائیلدا کوژرا.
بەهۆی هێرشەکانی ئیسیرائیل بۆسەر ئێران، تاوەکو ئێستا زیاتر لە 20 ئەفسەر و فەرماندەی پلە باڵا کوژراون لە پاش کوشتنیان، عەلی خامنەیی جێگرەوەیان بۆ دیاریدەکات.
محەمەد کەرەمی
لە فەرماندە دیارەکانی سوپای پاسدارانی ئێرانە
فەرماندەی قەرارگەی قودس بووە
لە جەنگی ئێران و عێراقدا بەشداریکردووە
بەرپرسی زانکۆی زانست و هونەری سەربازیی ئەمیرولموئمینین بووە
پارێزگاری سیستان و بەلوچستان بووە لە حکومەتەکەی ئیبراهیم رەئیسی
19 حوزەیرانی 2025 کرایە فەرماندەی هێزی زەمینی سوپای پاسداران.