کەشتی سەربازیی یو ئێس ئێس ئارلی بێرگە کە مووشەکی ڕێنماییکراویی لە جۆرەکانی ئێس ئێم 2، ئێس ئێم 3، ئێس ئێم 6ـی هەڵگرتووە و توانایان هەیە ڕێگری لە مووشەکی بالیستی و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بکەن، گەیشتە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

 لە دوای 7ـی ئۆکتۆبەر و هێرشەکانی حەماس بۆ سەر ئیسرائیل، ڕێژەی زیادبوونی هێزەکانی ئەمریکا لە ناوچەی بەرپرسیارێتی فەرماندەی ناوەندی ئەمریکا لە 8%ـەوە زیادیکردووە بۆ 41%.

 وۆڵ ستریت جۆرناڵی ئەمریکی بڵاوی کردووەتەوە، کەشتی سەربازیی یو ئێس ئێس ئارلی بێرگە کە یەکێکە لە گەورەترین و کۆنترین کەشتییە فڕۆکەهەڵگرەکان لەسەر ئاستی جیهان و وێرانکەرە، گەیشتە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

 بە گەیشتنی کەشتی سەربازیی یو ئێس ئێس ئارلی بێرگە، زیاتر لە 13 کەشتی جەنگی ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەبن و بە وتەی بەرپرسانی ئەمریکاش لە ئامادەباشیدا دەبن بۆ هەر مەترسییەک بەهۆی گرژییەکانی نێوان ئیسرائیل و ئێران بۆ سەر بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لە ناوچەکەدا دروست ببن.