بەرەبەیانی ئەمڕۆ ئەمڕۆ ئێران شەپۆلێکی نوێی مووشەکی ئاراستەی ئیسرائیل کرد و سوپای پاسدارانیش ئاشكرای دەکات کە شەڕ ئێستا دەستپێدەکات.

 

 هەفتەی دووەمی جەنگی نێوان ئێران و ئیسرائیلەوە و ئاڵۆزییەکان بە هێرشی ئەمریکا بۆ سەر دامەزراوەی ئەتۆمییەکانی ئێران ڕووی لە زیادبوون کردووە، لەبەرامبەردا ئێران پێداگرە لەسەر وەڵامدانەوەیەکی بە‌هێز بۆ تەواوی ‌هێرشەکان.

 

دوا بەدوای ‌هێرشە بەرفراوانەکەی ئەمریکا بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران،  میدیای ئێران ئاشکرای دەکات، بەرەبەیانی ئەمڕۆ  22-6-2025 ، ئێران 30 مووشەکی ئاراستەی ئیسرائیل کرد.

 

 سوپای پاسدارانی ئێران لە ئێکس ڕایگەیاند، شەڕی ئێمە ئێستا دەست پێ دەکات، ئەوەش دوای بۆمبارانکردنی دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران لەلایەن ئەمریکاوە.

 

 دوای ئەم هێرشە زەنگی ئاگادارکردنەوە لە سەرجەم ئیسرائیل لێدرا.