وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق رایدەگەیەنێت:” زیاتر لە 400 هەزار کەس لەڕێگەی فۆڕمی ئەلیکترۆنییەوە دواکارییان پێشکەشکردووە، ببنە کارمەندی سەر سندوق”.

جومانە غەلای وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق راگەیاند:” تا ئیستا 433 هەزار و 655 کەس فۆڕمی بوون بە کارمەندی سەر سندوقیان پڕکردووەتەوە، لەو ژمارەیەش 250 هەزار و 125 کەسیان فەرمانبەرن و 183 هەزار و 530 کەسیشیان دانەمەزراون، هاوکات 302 هەزار و187 کەسیان لەڕەگەزی نێر-ن و 131 هەزار و 468 کەسیشیان لەڕەگەزی مێ-ن”.

کۆی گشتی داواکاری پێشکەشکراو لە پارێزگاکانی عیراق بەمشێوەیەیە:
بەغدا-رەسافە
38391

دهۆك
14410

هەولێر
20644

سلێمانی
23897

نەينەوا
42451

کەرکوک
25031

ديالە
27816

ئەنبار
28112

بەغدا-کەرخ
35492

بابل
20600

كەربەلا
9770

واسط
14053

سەڵاحەدین
16006

نەجەف
15810

قادسيە
15204

مثنى
8018

ذيقار
28759

ميسان
11562

بەسرە
37629