لەگوندی سازانی پارێزگای هەڵەبجە، سێ هاونیشتمانی بەهۆی تەقینەوەیەکەوە لەکاتی راوەماسیدا گیانیان لەدەستدا و سێ کەسی دیکەش بریندابوون.

ئارام نەجم، گوتەبێژی پۆلیسی هەڵەبجە رایگەیاندووە، گومان دەکەن ئەو کەسانە (تی ئێن تی) بەکارهێنابێت بۆ راوەماسی و پێیاندا تەقیبێتەوە و گوتیشی، دەچنە شوێنی رووداوەکە و لێکۆڵینەوەی زیاتر لە رووداوەکە دەکەن.

برینی یەکێک لە بریندارەکان سەختە و بە مەبەستی چارەسەر رەوانەی سلێمانی کراوە.

ئارام نەجم، بەڕێوەبەری دەزگای خێرخوازیی نیشتیمانیی کوردان یەکێکە لەو کەسانەی بەهانای بریندارانی تەقینەوەکەوە چووە و دەڵێت؛ ئەمڕۆ کاتژمێر 6ـی بەیانی بە رووداوەکەیان زانیوە و چوونەتە شوێنی رووداوەکە و لە قەراخی ئاوەکەشدا شەش کەسی لێبووە و توانیویانە تەنیا دوو کەسیان بگەیەننە نەخۆشخانە.