سەرۆکی ئەمریکا جارێکی دیکە پشتگیری خۆی بۆ هەڵوەشاندنەوەی دادگاییکردنی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل  دووپاتکردەوە و بە "سەربازێکی بەهێز" ناوی دەبات.

 

 نەتانیاهۆ لە ساڵی 2019 بە تۆمەتی بەرتیلدان و ساختەکاری و شکاندنی متمانە تۆمەتبار کرا، لەبەرامبەردا نەتەنیاهۆ هەموو ئەم تۆمەتانەی ڕەتکردەوە کە ئاراستەی کرابوون و تا ئێستا چەندین دانیشتنی دادگا بۆ ئەم مەبەستە ئەنجام دراون؛ لە دوو ڕۆژدا دووجار ترەمپ داوای هەڵوەشاندنەوەی دادگاییکردنەکەی  ناوبراوی کردووە.

 

 دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند: نەتانیاهۆ پاڵەوان جەنگە، ئەو  سەرۆکوەزیرانێکە کە لەگەڵ ئەمریکا کاری کرد و سەرکەوتنی گەورەی بەدەستهێنا لە لابردنی هەڕەشەی چەکی ئەتۆمیی ئێران.


ترەمپ لەو پۆستەیدا کە لە ترووس سۆشیاڵ کردوویەتی، دەڵێت، "ئەو ئێستا لە گفتوگۆدایە لەگەڵ حەماس بۆ گێرانەوەی بارمتەکان، چۆن دەبێت تەواوی ڕۆژەکەی لە دادگا بەسەر ببات کە هیچیشی نەکردووە. ئەوەی بەرامبەر نەتانیاهۆ  دەکرێت بێبەڵگەیە وەک ئەوەی بەرامبەر من کرا".