وەزیری بەرگریی ئیسرائیل بەم نزیکانە شەڕی غەززە کۆتایی دێت و ئێستا لە دوا قۆناغەکانی ئۆپەراسیۆنی شەڕەکەین.
سەڕەرای هەوڵەکان بۆ کۆتایی هێنان بە شەڕی غەززە، بەڵام ئیسرائیل بەردوامە لە هێرشە ئاسمانی و زەمینییەکان بۆ سەر ئەو کەرتە، لە نوێترین پێشهاتدا ئیسرائیل ڕایگەیاند لە کۆتا قۆناغی ئۆپەراسیۆنی غەززە نزیکین.
یسرائیل کاتز، وەزیری بەرگریی ڕایگەیاند: شەڕی ئێستای ئیسرائیل لە کەرتی غەززە نزیکە لە کۆتایی، ئامانجەکانمان بریتیین لە ئازادکردنی سەرجەم بارمتەکان و شکست پێهێنانی پیلانی تەواوەتی حەماس.
ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا و قەتەر گەشبینن بە ئەگەری گەیشتن بە ڕێککەوتن و بڕیارە هەر لەبارەی ئەم بابەتەوە ڕۆژی دووشەممە نەتانیاهۆ و ترەمپ لە کۆشکی سپی کۆببنەوە.