لیژنەی باڵای تاقیکردنەوەکانوەزارەتی پەروەردە دایک و باوکی سەرجەم قوتابیان لە ئەپلیکەیشنی ئی- هەڵسەنگاندن ئاگادار دەکاتەوە.
ئەمڕۆ شەممە، 24ـی ئایاری 2025، لیژنەی باڵای تاقیکردنەوەکانی وەزارەتی پەروەردە، ئاگاداری سەرجەم قوتابیانی بازنەی یەکەمی خوێندن (پۆلی یەکەم، پۆلی دووەم، پۆلی سێیەم ) ی بنەرەتی ( حکوومی) دەکاتەوە، لە ئێستادا ئەنجامی کۆتایی ساڵی خوێندنی 2024-2025لە ئەپلیکەیشنی ئی- هەڵسەنگاندن (e-halsangandn) لەسەر هەردوو سیستەمی Android و IOS بەردەست دەبێت.
هەروەها دایک و باوکان دەتوان بەرێگەی ئەم ئەپلیکەیشنە یارمەتی قوتابیەکان بدەن بۆ زانینی ئەنجامەکان.
داواش دەکات، کار لەسەر دوایین نوێبونەوەی (update ) ئەپلیکەیشنی ئی هەڵسەنگاندن بکەن .