وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئامادەکاریی دەکات بۆ ئەوەی لیستی مووچەی مانگی حەوتی مووچەخۆرانی کوردستان پێش 20ـی مانگ تەواو بکات و ڕەوانەی بەغدای بکات.

هەرچەندە تاوەکو ئێستا وەزارەتی دارایی عێراق، وردبینی لە لیستی مووچەی مانگەکانی پێنج و شەش دەستپێنەکردووە، بەڵام وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان وەک ئەرک و پابەندییەکانی خۆی جێبەجێ دەکات و  لیستی مووچە ئامادە دەکات و لە وادەی دیاریکراوی خۆیدا ڕادەستی دەکات.

 سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان بە ئاڤای گوت، "لەم هەفتەیە ئامادەکارییەکان بۆ لیستی مووچەی مانگی حەوت دەست پێدەکەن، بۆ ئەوەی بەر لە 20ی ئەم مانگە لیستەکە تەواو کرابێت و ڕۆژانی دواتر ڕادەستی وەزارەتی دارایی عێراق بکرێت."

 ڕۆژی 25-06-2025 وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان؛ لیستی مووچەی مانگی شەشی مووچەخۆرانی ڕادەستی وەزارەتی دارایی عێراق کرد.

وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئامادەکاریی دەکات بۆ ئەوەی لیستی مووچەی مانگی حەوتی مووچەخۆرانی کوردستان پێش 20ـی مانگ تەواو بکات و ڕەوانەی بەغدای بکات.

 هەرچەندە تاوەکو ئێستا وەزارەتی دارایی عێراق، وردبینی لە لیستی مووچەی مانگەکانی پێنج و شەش دەستپێنەکردووە، بەڵام وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان وەک ئەرک و پابەندییەکانی خۆی جێبەجێ دەکات و  لیستی مووچە ئامادە دەکات و لە وادەی دیاریکراوی خۆیدا ڕادەستی دەکات.

 سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان بە ئاڤای گوت، "لەم هەفتەیە ئامادەکارییەکان بۆ لیستی مووچەی مانگی حەوت دەست پێدەکەن، بۆ ئەوەی بەر لە 20ی ئەم مانگە لیستەکە تەواو کرابێت و ڕۆژانی دواتر ڕادەستی وەزارەتی دارایی عێراق بکرێت."

ئەمەش بزانە: ڕۆژی 25-06-2025 وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان؛ لیستی مووچەی مانگی شەشی مووچەخۆرانی ڕادەستی وەزارەتی دارایی عێراق کرد.