دوای وەستانی گەشتەکانی بۆ نزیکەی مانگێک، هێڵی ئاسمانی (ماهان ئێر) ڕایگەیاند، لە 10 ڕۆژی داهاتوودا یەکەم گەشتی نێوان تاران بۆ سلێمانی دەکرێت.
لە ڕۆژی 13-6-2025 کاتێک ئیسرائیل هێرشی ئاسمانی کردەسەر ئێران، سەرجەم گەشتە ئاسمانییەکانی ئەو وڵاتە بۆ وڵاتانی جیهان ڕاگیران، ئێستا گەشتەکان بە ڕێگای فڕۆکە لە ئێران ئاساییی بونەتەوە.
بەشی پەیوەندییەکان و ڕاگەیاندنی فڕۆکەخانەی سلێمانی ڕایگەیاند، هێڵی ئاسمانی (ماهان ئێر)ـی ئێرانی خشتەیەکی گەشتەکانی بۆ ناردوون، بەپێی خشتەکە بڕیارە لە 18-7-2025 یەکەم گەشتی ئاسمانی لەنێوان (تاران-سلێمانی-تاران) بکرێت.
کۆمپانیای (ماهان ئێر) یەکەم هێڵی ئاسمانی کەرتی تایبەتی ئێرانییە و لە ساڵی 1992 دامەزراوە. بەگوێرەی ئامارەکان بێت تێچووی ساڵانەی گەشتی ئاسمانی ئێرانییەکان چوار ملیار دۆلارە و بەشی زۆری ئەو داهاتە بۆ کۆمپانیا بیانییەکان دەچێت.