بە هۆکاری ئەمنی ئەو مەراسیمەی بڕیار بوو لە پارێزگای سلێمانی بەڕێوە بچێت، گۆڕانکاری لە شێوازەکەی دروستکراوە و (کەجەکە) داوای لێبوردن دەکات.
لە چوارچێوەی پرۆسەی ئاشتی لەنێوان پەکەکە و تورکیا، بڕیارە کۆتایی ئەم هەفتەیە لە سێ شوێنی هەرێمی کوردستان، بە ئامادەبوونی ڕاگەیاندنکاران و نوێنەری ڕێکخراوەکان لە باشووری کوردستان و تورکیا، مەراسیمی چەکدانانی پەکەکە بەڕێوە بچێت.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی کۆما جڤاکێن کوردستان (کەجەکە) ڕایگەیاند، ئەو مەراسیمەی بڕیار بوو لە پارێزگای سلێمانی بەڕێوە بچێت، گۆڕانکارییەک لە شێوازی مەراسیمەکە کراوە، ڕۆژنامەنووسان ناتوانن ڕاستەوخۆ بەشداری مەراسیمەکە بن، بەڵکو لە شوێنێکی نزیکی مەراسیمەکە شاشەیەکی گەورە ئامادە دەکرێت، دوای ئەنجامدانی مەراسیمەکە، ڤیدیۆکەی لەو شوێنە بۆ ڕۆژنامەنووسان پەخش دەکرێت.
(کەجەکە)، داوای لێبوردن لە ڕۆژنامەنووسان دەکات و سوپاسییان دەکات بۆ تێگەیشتنیان لەم بڕیارە لەناکاوە.
(کەجەکە) هۆکاری گۆڕانکاری لە مەراسیمە بۆ بارودۆخی ئەمنی دەگەڕێنێتەوە. بۆیە ئەوان دەڵێن ئەمە تاکە ڕێگەیە کە ڕۆژنامەنووسان بتوانن زانیاری لێیەوە بەدەستبهێنن.