قوباد تاڵەبانى، جێگرى سەرۆکوەزیرانى هەرێمى کوردستان ڕایگەیاند:-
بەگوێرەى ئەو پلانەى دانراوە، کێشەى مووچە دەبێت تاوەکو کۆتایی ئەمساڵ چارەسەر بکرێت.
گوتیشى، بۆ ساڵى داهاتوو دەبێت کێشەکانى مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ بەغداد بەتەواوى چارەسەر بووبێت.
دوێنێ هەینی 18ـی تشرینی یەکەمی 2024 دابەشکردنی مووچەی مانگی 9ـی مووچەخۆرانی هەریمی کوردستان دەستیپێکرد و بەگوێرەی ئەو خشتەیەی وەزارەتی دارایی بڵاویکردووەتەوە، تاوەکو رۆژ پێنجشەممە مووچەی سەرجەم مووچەخۆران دابەشدەکرێت.