ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە،  ئاگرێکی گەورە لە سەربازگەی تاجی لە باکووری بەغدای پایتەخت کەوتەوە.

 

سەرچاوەیەکی ئەمنی کە قسەی بۆ میدیا عێراقییەکان کردووە، ڕایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ ئاگرێک کە هێشتا سرووشتەکەی نازانرێت، لە سەربازگەی تاجی لە باکووری بەغدا کەوتەوە.

 

ئەو سەرچاوە ئەمنییە گوتیشی، تیمەکانی بەرگریی شارستانی چوونەتە شوێنی ڕووداوەکە و هێشتا هۆکاری ئاگرەکە و قەبارەی زیانەکانی نەزانراوە.

بەگوێرەی ئەو گرتە ڤیدیۆیانەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراوەتەوە، ئاگرێکی گەورە لە سەربازگەی تاجی لە بەغدا کەوتووەتەوە، تا ئێستاش هۆکارەکەی نەزانراوە.

 

سەربازگەی تاجی لە بیست و چواری مانگی حوزەیرانی ڕابردوودا، کرابووە ئامانجی بۆردومانێکی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان.